‌ئەگەر بەم شێوەیە وێنەكانت لە ئینستگرام بڵاودەكەیتەوە ئەوە تۆ كەسێكی خەمۆكیت

وێستگە ستایل-



بڵاوكردنەوەی وێنەكان لەڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانەوە زیاتر لە مانایەك دەبەخشێت لەسەر كەسایەتی مرۆڤ ، توێژینەوەیەكی نوێ لەسەر ئەم بابەتە بڵاوكراوەتەوە و تیایدا شێوازێك لە بڵاوكردنەوەی وێنە لە ئینستگرام بە هەبوونی كێشەی خەمۆكی خاوەنەكەی وەسف كراوە .

تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستگرام تایبەتە بە وێنە و ڤیدیۆ ، پێش بڵاوكردنەوەی هەر وێنەیەك جۆرێك فلتەری تایبەتی هەیە بۆ وێنەكان و بەكارهێنانی ئەم فلتەرانەش بە گوێرەی ئارەزووی خاوەنەكەی دەگۆڕێت و زۆر شت لەسەر مرۆڤ ئاشكرا دەكات .

ئەندرۆ ڕیس توێژەرە لە زانكۆی هارڤارد و یەكێكە لە سەرپەرشتیارانی ئەم توێژینەوەیە بە هاوكاری كریستۆڤەر دانفۆرس مامۆستای زانكۆی فیرمۆنت لە وڵاتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا دەڵێن " ئەو كەسانەی كێشەی خەمۆكیان هەیە ئەوە ئارەزوو دەكەن وێنەكانیا بە تەڵخی و ناڕونی بڵاوبكەنەوە و زیاتر ڕەنگی وێنەكەیان بەلای خۆڵەمێشیدا بڕوات لە چاو ەو كەسانەی ئاسایین و كێشەی خەمۆكیان نیە "

ئەم دوو توێژەرەوەیە ئەوەیان ئاشكرا كردوە ئەو كەسانەی كێشەی خەمۆكیان هەیە لەكاتی بڵاوكردنەوەی وێنەكانیان لە ئینستگرام فلتەری ڕەنگ تۆخ و خۆڵەمێشی بۆ وێنەكانیانبەكاردەهێنن یان فلتەری " Inkwell " ەبكاردەهێنن كە وێنەكانیان دەكات بە ڕەش و سپی و ئەو كەسانەش كە ئاسایین و خەمۆك نین ئەوە فلتەری "   Valencia"  بەكاردەهێنن كە ڕەنگی وێنەكانیان بە كاڵی پیشان دەدات نەك تۆخ یان خۆڵەمێشی .

جگە لەوەش ئەو كەسانەی خەمۆكن تەنها وێنەی ڕوخساری خۆیان بڵاودەكەنەوە لە كاتێكدا كەسانی ئاسایی تەنها وێنەی ڕوخساریان دانانێن بەڵكو ئاساییە بۆیان وێنەی زیاتر لە ڕوخساریان بڵاوبكەنەوە و كەسانی خەمۆك ئارەزوو دەكەن زۆرترین ژمارەی وێنە بەشێوەیەكی بەردەوام بڵاوبكەنەوە .


AM:10:19:15/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 3407 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل