بۆچی موی برژانگ و برۆ هاوشێوەی قژ درێژ نابێتەوە؟
وێستگە ستایل-
پرسیاری ئەوەت لەخۆت كردوە بۆچی مووی برژانگ هاوشێوەی تاڵەكانی قژ درێژ نابێتەوە ؟
بەشێك لە خانمان بڕێكی زۆر لە پارە خەرج دەكەن بۆ ئەوەی مووی ڕوخسار و جەستەیان لاببەن بەڵام مووی برژانگەكان تەنها بە بڕێكی دیاریكراو درێژ دەبێتەوە و دواتر گەشەی دەوەستێت و درێژنابێتەوە هەندێكجار پارە دەدەن بۆ ئەوەی مووی برۆ و برژانگەكانیان پڕ و درێژتر دەربكەوێت .
پێگەی Mynet توركی لەڕێی بابەتێكەوە لەسەر درێژبوونەوەی برژانگەكان تیایدا ئەوەی بڵاوكردۆتەوە هەموو تاڵێكی موو بە سێ قۆناغی جیاوازدا تێپەڕ دەبێت (قۆناغی گەشە - وەستان لە گەشە - هەڵوەرین ) ، %85 ی موەكانی جەستەی مرۆڤ بەشێوەیەكی بەردەوام لە گەشەدان هەتا ئەو كاتەی مرۆڤ زیندو بێت درێژ دەینەوە و بۆ ئەوەش بەشێكیان پێویستیان بە بڕین و كورت كردنەوە دەبێت .
قژی مرۆڤ ساڵانە بەشێوەیەكی نزیكەی 15 سانتیمەتر درێژ دەبێتەوە و تێكڕای ماوەی درێژ بوونەوەی برژانگ و برۆ تەنها 30 ڕۆژ-بۆ 6 ساڵە لە دوای لەدایكبوونی مرۆڤ لەبەر ئەوە هیچ چانسێكی درێژبوونەوەی مووی برژانگەكان نیە .
ئەم بابەتەش بە گوێرەی سیفاتە بۆماوەییەكان و هۆكارە دەرەكیەكان لە كەسێك بۆ كەسێكی دیكە دەگۆڕێت ، لەبەر ئەوە هەندێكجار ژمارەی پێوانەی درێژبوونەوەی مووی برۆ و برژانگ لە هەندێك كەسدا تۆمار دەكرێت و زۆر زیاتر دیژ دەبێتەوە لە ئاستی سروشتی .
PM:01:25:14/08/2017
ئهم بابهته 6736
جار خوێنراوهتهوه