‌ئەگەر منداڵەكەت كوڕە پێویستیت بەم زانیاریانە دەبێت

وێستگە ستایل-


تۆ دایكی منداڵی كوڕیت و سەرت لێ شێواوە نازانیت چۆن منداڵەكەت پەروەردە بكەیت ؟ لەڕێی ئەم بابەتەوە دەتوانیت زانیاری پێویست لەسەر پەروەردەكردنی منداڵەكەت وەربگریت بۆ ئەوەی بەهەڵەدا نەچیت لە پەروەردەكردنی منداڵە كوڕەكەت چونكە پەروەردەكردنی منداڵی كوڕ لەگەڵ منداڵی كچ جیاوازی هەیە.

- ژیانت دەبێت بە ژاوە ژاو :
منداڵە كوڕكان دەنگیان بەرز و بەهێزترە لەچاو منداڵی كچ و ئەوەندەی كات ناوێت لەسەر ئەم بابەتە و بە دەنگە گەورەكەی ڕادێیت .

- منداڵی كوڕ زۆر هەستیارترە لەوەی تۆ چاوەڕێی دەكەیت :
ئەگەر بە ڕوكەش وادەردەكەوێت منداڵە كوڕەكەت بەهێزە ئەمە ئەوە ناگەیەنێت هەستیار نیە ، مندڵە كوڕەكان زۆر هەستیارن و ناتوانن ئەم بابەتەش بە ئاشكرایی دەرببڕن .

- هەموو كات تەوالێتەكەت خاوێن نابێت :
كەم لە منداڵە كوڕەكان ئارەزووی پاك و خاوێنی دەكەن و گوێ نادەن بەوەی شوێنێك پیس دەكەن بەتایبەت تەوالێتەكەت چیتر وەك پێشتر خاوێن نابێت و بۆ ئەم بابەتەش پێویستە خۆت لەگەڵ منداڵەكەت هەوڵی ئەوە بدەیت فێری پاك و خاوێنی بكەیت .

- كوڕەكان عاشقی دایكیان دەبن :
ڕەنگە زۆر بەكەمی وشەی خۆشەویستی دەرببڕن بەڵام لەڕاستیدا منداڵی كوڕ ئاشقی دایكی دەبێت و زیاتر بەوانەوە هۆگر و پەیوەست دەبن.

- چی دەزانیت لەبارەی زانیاری منداڵی كوڕ ئەوكاتەی هەست بە ئەندامەكانی جەستەی خۆی دەكات ؟
منداڵە كوڕەكان زۆر كات هەوڵی ئەوە دەدەن ئەندامەكانی جەستەی خۆیان بدۆزنەوە و زۆر كات دەست لە خۆیان دەدەن ، ئەم بابەتە بە توڕەی وەرمەگرە و تەنها هەوڵی لەگەڵ بدە دەست لە شوێنە هەستیارەكانی نەدات بەتایبەت ئەوكانەی دەچنە دەرەوە و ناو خەڵكی دیكە .


AM:10:23:14/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 16549 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌