‌ئەم جۆرە لە پەیوەندی خۆشەویستیت زیانت پێ دەگەیەنێت

وێستگە ستایل-


 ئەگەر تۆ لەو خانمانەیت کە هەست دەکەیت لەناو پەیوەندییەک دایت کە سەرت لێی دەرناچیت و نەدەتوانیت دەست بەرداری بیت و نەدەشتوانیت دڵت پێی خۆش بێت ئەوا ئەم بابەتە ڕێک بۆ تۆ دەست دەدات.

دەمەویت پێت بڵێم کە بەشێک لە پیاوان شێوازێکی سەیر پەیڕەودەکەن لە پەیوەندییە خۆشەویستییەکانیان، ئەم شێوازە بە گوێرەی شیکاری دەروونی بە ” بەخشینی پچڕ پچڕ” ناودەبرێت، ئەم شێوازە بە ئاگاییەوە بەکاردێت و دەتوانرێت بگوترێت کە جۆرێکە لە یاری پێکردن و زۆر بە باشیش سەردەگرێت.

ئەم شێوازە جۆرە تەکنیکێکە کە لەلایەن کەسانی خۆ پەرست وخۆ بە زلزان بەکاردێت، واتە کاتێک دووکەس لە پەیوەندی خۆشەویستی دا دەبن تەنها یەکێکیان دەسەڵاتی بەدەستە و  یاسا و ڕێسای پەیوەندییەکە دادەرێژێت لەکاتێکدا زۆر کەم بایەخ بە خۆشەویستەکەی دەدات ، بەڵام هەندێک جار وەکو خەڵات مامەڵەیەکی باش و نەرمی دەکات بۆ ئەوەی بیركردنەوەی هاوەڵەکەی مشەوەش بکات و نەتوانێت بە ڕوونی بیربکاتەوە و لەهەمان کات بۆی نەکرێت دەستبەرداری ئەو کەسە ببێت،  ئەم ڕەفتارەش وەهمی ئەوە دەبەخشێت کە ئەگەری گۆڕانکاری و باشتربوون  لە پەیوەندییەکە لە ئارادایە.

 ئەم جۆرە پەیوەندییە وادەکات کە کەسی بەرامبەر بەردەوام بە هەڵپەسێرداری بمێنێتەوە چونکە یاسای یارییەکە لەدەستی ئەودا نییە و ناشزانێت کەی ڕەفتاری ئەو کەسە نەرمتر دەبێت بۆیە بەردەوام لە چاوەڕوانی باشتربوون دایە.      

زۆربەی ئەوانەی ئەم شێوازە بەکاردێنن کەسانی خۆ پەرستن  واتە تەنها خۆیان لاپەسەندە، چونکە ئەم کەسانە کاتێک دەزانن خۆشەویستیەکانیان لەدەست دەدەن زۆر بە نەرمی مامەڵە دەکەن و گفت ولفتیان شیرین دەبێت بەڵام ئەمە تەنها تەکنیکێکە بۆ ئەوەی تۆ جارێکی تر بکەویتەوە ژێر ڕکێفیان چونکە شتەکان  خراپتر و خراپتر دەبن و لە پڕێک باش دەبن و دواتر وەکو خۆی خراپ دەبنەوە.  

 لەم جۆرە پەیوەندییانە کەسی قوربانی هەست بەوە دەکات کە هەڵەی ئەوە و پێویستە کە زیاتر ئارام بگرێت و زۆرتریش قوربانی بدات و پاشان هێواش هێواش  متمانەی بەخۆی  نامێنێت،

لەبری ئەوە پێویستە بزانیت کە تۆ لەگەڵ کەسێکی خۆ پەرست وخۆ بەزلزان  لەنێو بازنەیەکی داخراو گیرت خواردووە، ئەگەر گەیشتیتە ئەم حاڵەتە و تێگەیشتیت کە پەیوەندییەکەت تەندرووست نییە و هەوڵی ڕزگاربوونت دا، ئەوا لەم حاڵەتەدا کەسە خۆ پەرستەكە تەکنیکی ” بەخشینی پچڕ پچڕ” بەکاردێنێت و جارێکی تر دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ئەو هەستەت پێ ببەخشێت کە تۆ لە پەیوەندییەکی هاوسەنگ دایت و هەردووکتان هەمان هەستتان هەیە بەڵام هەقیقەتەکە ئەوەیە کە  تۆ لە خۆشییەکی کاتی دەژیت.  

بەگوێرەی ئەو لێکولێنەوانەی  تایبەت بوون بەو پەیوەندییانەی کە لەحاڵەتی هاوشێوەدابوون ئەوا ئەم جۆرە خۆشەویستییە لەگەڵ کات کەمتر وکەمتر دەبێتەوە و ئاڵوودەبوونیش زیاد دەکات، بەڵام لە هەمان کاتیش جیابوونەوە و ڕزگاربوون قورستردەکات، باشترین ڕێگەش بۆ ڕزگاربوون ئەوەیە کە ڕووبەڕووی ئەو کەسە ببیت و تێی بگەیەنیت کە ئەو هەوڵی هەڵخەڵەتاندنت دەدات و تۆ لە هەموو تەکنیک و فێڵەکانی ئەو ئاگاداریت، دواتر هەموو جۆرە پەیوەندییەکت لەگەڵی بپچڕێنەو و هیچ شتێک یش دەربارەی مەزانە، واتە ژمارە و هەژمار و هەموو جۆرە پەیوەندییەکی ڕاستەقینە و ئەلیکترۆنی لەگەڵی بپجڕێنە چونکە ئەمە تەنها تاکە چارەسەرە بۆ ئەوەی نەبیتە قوربانی ئەگینا هەرگیز ناتوانیت لەم بازنەیە بێیتە دەرەوە، چونکە کەسی

خۆ پەرست خۆشی ناتوانێت یارمەتی خۆی بدات!.
س:yallairaq.


PM:03:55:13/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 6574 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل