‌كاتێك چویتە تەمەنی 30 ساڵی ئەم 10 گۆڕانكاریە لە خۆتدا ئەنجامبدە

وێستگە ستایل-


وێستگە ستایل-


زۆرکەس لەسەرەتاکانی تەمەنی هەرزەکارییەوە دەکرێت هەندێک ئاکار و هەڵسوکەوتی نامۆی تێدا بەدی بکرێت، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات و چونە تەمەنییەوە بەتایبەتیش تەمەنی ٣٠ ساڵ ناکرێت بەهەمان ئاواز و ڕیتمی تەمەنی هەرزەکارییەوە لە ئاواز چڕین بەردەوام بێت، بەڵکو دەبێت بیرێکی جدی لە دیاریکردن و هەوڵدان بۆ هێنانە دی خەون و ئامانجەکانی بکاتەوە و ئەرک و پێگەی خۆی بزانێت. بەرچاورونییەکی تەواوی هەبێت لەهەمبەر داهاتووی خۆییدا. لێرەدا ئاماژە بە چەند خاڵێکی گرینگ دەکەین لەپێناو ژیانێکی سەرکەوتوتردا.

١-واز لە جگەرە کێشان ببهێنە:
گەرتائێستا جگەرەت کێشاوە و نەتوانیوە وازی لبهێنیت، ئەوا لە مڕۆ بەدواوە هەوڵبدە بەئیرادەیەکی بەهێز بڕیاری واز لێهێنانی بدەیت. لەوانەیە تاکو ئێستا زیانێکی زۆرت بە تەندروستی خۆت گەیاندبێت، توێژینەوەکان باس لەوەدەکەن کەوا ئەوکەسانەی پێش تەمەنی ٤٠ ساڵی وازلە کێشانی جگەرە دەهێنن، ئەگەرلە ٩٠% یان زیاترە بۆبوونی تەندروستییەکی باشترو تەمەنێکی درێژتر بەبەراورد لەگەڵ ئەوکەسانەی کە هەرگیز وازی لێناهێنن.

٢-خەوتن وهەستان لەخەو لە کاتی خۆیدا:
لەوانەیە بەلاتەوە ئاسای بێت گەر زیاد لە پێوست بخەویت و زۆربەی کاتەکانت بە خەو بەسەربەریت، نان واڵدمان توێژەی دەرونی وپەروەردەی بەناوبانگی ئەمەریکی جەخت دەکاتەوە لەوەی کەوا خەوتنی زیاد لە پێوست دەبێتە هۆی تەمەبەڵی و تەوەزەلی و سستی وناچالاکی لە جێبەجێکردنی کارەکانی ژیانی ڕۆژانەماندا بۆیە پێویست دەکات خەوتن و هەستانمان بە شیوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراوبێت هەموو ڕۆژیک لە کاتی خۆیدا بخەوەیت و هەستیت لە خەو.

٣-وەرزش کردنێکی بەردەاوم:
ڕۆژانە لە جوڵە و وەرزشکردن بەردەوامبە هەروەکو توێژەر ئەلیستێر لۆنگمان لە زانکۆی وێسترن کەیپ لە باشوری ئەفریقا دەڵێت هەر وەزشێک دەکەیت لە "پیاسەکردن، پاسکیل سواری، ڕاکردن، سەرکەوتن بەسەرشاخدا، مەلەکردن ” گرینگ ئەوەیە لە جوڵەیەکی وەرزش ئاسادا بیت. ئەمەش بۆ پارێزگاریکردن لە بە بەهێزی هێشتنەوەی ماسولکەکاندا دوای تەمەنی ٣٠ ساڵی یارمەتیدەر دەبێت بۆ تەندرستییەکی باشتر و ژیانێکی خۆشگوزارانتر.

٤-دەفتەری تێبنی وبیرەوەرییەکان(نەخشە ڕێگا):
بوونی دەفتەری بیرەوەری و یادگاری و خەون و ئامانج و هیوا و پلانەکانی ژیانی ڕۆژانەت، یارمەتیدەرێکی باش دەبێت بۆ بەرجەستەکردنی خەونەکانت بەکاتێکی کەمتر و خێراتر، چونکە هەمیشە بەرچاوڕونییەکی تەواوت دەبێت لەوەی کەتۆ چیت دەوێت لە ژیان و بۆچی دەژیت و چ پەیامێکت بۆ خۆت و دەوروبەرەکەت هەڵگرتووە. لەهەمووی گرینگتر ئەرک و ئامانجی خۆت دەزانیت.
٥.پاشە کەوتکردنی پارە ، ئەم پارانەی کەوا ئەمڕۆ کۆت کردۆتەوە و پاشەکەوتت کردووە، ڕۆژیک دێت دەبێتە فریاد ڕەس لە کاتی نەخۆشکەوتن و چوونە تەمەنەوە یاخود بتەوێت یارمەتی کەسێک بدەیت، لە ژێر ڕۆشنایی ئەم پەندە کوردییەی کە دەلێت "ماڵی سپی بۆ ڕۆژی ڕەش”

٦-هێانەدی خەونەکانت:
هەریەکێک لە ئێمە کۆمەڵێک خەونی گەورەی هەیە لە ژیاندا وەکو”بوونی ماڵ وداراییەکی سەربەخۆ، دروستکردنی خێزان، بوونی منداڵ، نوسینی پەڕتوکێک نامیلکەیەک.”..هتد، گەرهەریەکێک لەم ئامانجانەت هەیە، ئەوا لە ئەمڕۆ زوتر نییە کار بۆ بە بەرجەستەکردن و بەدیهێنان و گەیشتن بەو ئامانجە پڕشنگدارەت بکە، بۆئەوەی ژیان ماناو پێناسەیەکی جوانتری هەبێت .

٧-ڕازیبە بەوەی کە هەتە لە ئێستادا:
ڕۆبەرت ۆڵکەر دەڵێت”گەر قەناعەتت هەبێت بەوەی کەوا ئێستا هەتە، ژیانێکی بەختەوەرتر دەژیت”. بەڕاستی بوونی قەناعەت و ڕازیبوون و ئەمەکدار بوون بەرامبەر بەوەی کە هەتە دەبێتە هۆی بوونی دڵ و دەرونێکی ئارامتر، ئاسودەتر، خۆشبەختتر، بەمەرجێک کەمتەرخەم نەبووبیت لەوەی کە لەتواناتدا بووبێت کردبێتت و بەردەوام بیت لە هەوڵ و کۆششکردن.

٨-هەوڵمەدە هەمووکەس لە خۆت ڕازی بکەیت:
هیچ کەسێک ناتوانێت هەمووکەس لەخۆی ڕازی بکات و هەتا دەمرێت بە ئاوازی ئەوان سەما بکات، بەبێ لەبەرچاوگرتنی ژیانی کەسی و بەرنامەو بەرژەوەندییەکانی خۆی، گەر تائەمڕۆ بۆ خەڵک و دەوروبەرەکەت ژیاویت ئەی کەی دەست بە ژیانی خۆت دەکەیت، دۆست و دووژمنەکانی خۆت بناسە.

٩-هەرگیز خۆت بەروارد مەکە بە کەسانی تر:
” ماهش كای دەڵێت،”خۆ بەروارد کردن بەکەسانی تر، لەوەی کەوا ئەوان دەتوانن چی بکەن ، چییان بەدەست هێناوە، چییان هەیە ، بەڵام تۆ نەتتوانییوە بگەیت بەئاستی ئەوان، لێکەوتی دەرونی و نەرێنی و ڕوخێنەری دەبێت لە ئێستاوداهاتوودا، بۆیە واباشترە بەهرەو تواناکانی خۆت لە بوارێک لە بوارەکانی ژیاندا وەربەربهێنیت و کاریان لەسەر بکەیت. ژیان لە هەوڵدان زیاتر هیچی تر نییە "دڵۆپەی بەردەاوام بەردی کون دەکات” پەندیی کوردی.

١٠-لەخۆت ببورە:
لیز پاڵمەر : "لەخۆت ببورە، چاوپۆشی لە هەڵەکانت بکە بەدوبارە نەکردنەوەیان ، هەمووکەس شایەنی هەڵەکردنە، وازلەڕابردوو بهێنە و یڕوانە داهاتوو”. هاوخەمیخۆکرن و هاوڕێیەتیخۆکردن و دەردەڵیخۆکردن و خۆدواندن و گوێلەخۆگرتن و لەخۆبوردن لە گرینگترین ئەو چەمکانەن کە دڵ ودەرونی مرۆڤەکان بە ئاسودەی و خۆشگوزەرانی دەهێڵنەوە، بەمەرجێک دان بە هەڵەکانتدا بنێنی و بەڵینی دووبارەنەکردنەوەیان بدەیت.


PM:12:38:29/06/2017


ئه‌م بابه‌ته 28907 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌