‌10 هەڵەی كوڕان لە یەكەم بینیندا خانمان بێزار دەكات

وێستگە ستایل-


وێستگە ستایل-

كاتێك مرۆڤ كەسێكی خۆش دەوێت تەواوی هەوڵی خۆی دەخاتە كار بۆ ئەوەی سەرنجی ئەو كەسە بەلای خۆیدا ڕابكێشێت ، بەڵام پێویستە كوڕان لە ئەنجامدانی ئەم هەڵانە دوور بكەونەوە ئەوكاتەی لەیەكەم ژواندا ئەو كەسە دەبینن كە خۆشیان دەوێت .

پێگەی "   Reddit " لەڕێی بابەتێكەوە چەند هەڵەیەكی كوڕانی ڕونكردۆتەوە كە ڕەنگە پێیان وابێت دەبنە جێگەی سەرنجی ڕەگەزی بەرامبەر بەڵام لە ڕاستیدا هەڵەن وەك" باسكردنی موچە هەتا دەگاتە باسكردنی جێڵی قژیان "

1-هەندێك لە پیاوان ڕەنگە پێیان وابێت ئەگەر باسی سێكس بكەن لەگەڵ ئەو كەسەی خۆشیان دەوێت ئەوە دەبنە جێگەی سەرنج بەڵام لە ڕاستیدا خانمان بەم ڕەفتارە نەشیاوە دەحەپەسێن و سەیر دەبێت بەلایانەوە لە یەكەم بینیندا ئەم بابەتە بكرێتەوە .

2-ئەوكاتەی باس لەوە دەكەیت كە بەتەنها دەتوانیت ڕوبەڕووی چەند كەس ببیتەوە ، ئەگەر پێت وایە بەم ڕەفتارە دەبیتە پاڵەوانی خەونەكانی ئەو ئافرەتە ئەوە زۆر هەڵەیت .

3- پۆشینی جۆرێك قەمیس كە ماسولكەكانی سك و سنگت دەربخات كارێكی شیاو نیە و دوور بكەوەرەوە لێی .

4- ئەو كوڕانەی لە یەكەم ژوانەوە باسی ئەوە دەكەن كە ناتوانن هیچ خواردنێك ئامادە بكەن یان ماڵ بكەنەوە ئەوە بێگومان نابنە جێگەی سەرنجی هیچ ئافرەتێك ، ئەوەت بیر بێت ئەوەی بەرامبەرت دانیشتوە دایكت نیە و بڕیارە ببێتە هاوبەشی ژیانت .

5- ئەگەر كارەكەشت زۆر خۆش دەوێت ئەوە پێویست ناكات باسی موچەی خۆت بكەیت خۆتۆ بڕیار نیە ئەو كچە بكڕیت .

6- ئەوكاتەی زیاد لە ڕاددەی ئاسایی گاڵتە دەكەیت و دانیشتنەكە دەكەیتە پێكەنین ئەوە نابیتە جێگەی سەرنج .

7- باسكردنی هاوڕی كچەكانی پێشتر ناتكاتە پاڵەوانی هیچ چیرۆكێك .

8- گاڵتە پێكردن بە ئافرەتەكانی دیكە تەنها بۆ ئەوەی دەری بخەیت كە تۆ بەو سەرسامیت ڕەفتارێكی بێزاركەرە و لێی دوور بكەوەرەوە .

9- هەرگیز باسی خۆت مەكە كە زۆر باشیت ، چونكە ئەگەر پەیوەندیەكەتان بەردەوتم بێت ئەوە ئەو خۆی ڕاستی ئەم بابەتە ئاشكرا دەكات.

10- یەكێك لە بێزاركەرترین ڕەفتارەكانی پیاو ئەوەیە لەیەكەم بینینەوە دەست بخاتە سەر كەمەری ئەو ئافرەتەی خۆشی دەوێت یان دەست لە جەستەی بدات ، ئەگەر ئەو بڕیاری ئەوەی دابێت لەگەڵت بێتە دەرەوە ئەوە تۆ هیچ مافێكت نیە دەستت بەر جەستەی ئەو بكەوێت.



AM:09:36:21/06/2017


ئه‌م بابه‌ته 108362 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌