‌مانای دووگیانی کچان لەخەودا

وێستگە ستایل-

وێستگە ستایل-

ئەو خەوانەی ڕۆژانە بەدرێژای تەمەنمان دەیانبینین، خەوی سەیر و سەرسوڕهێنەرن، ڕەنگە هەندێکیان هەرگیز لەبیرنەکەین.

زۆرجار یاخود هەندێکجار کچان خەو بەدووگیانی خۆیانەوە دەبینن، کە ڕەنگە بەلایانەوە سەیر بێت زۆر بیر لەماناکەی بکەنەوە، بەڵام بەپێی ماڵپەڕی "ounousa" مانای دووگیانی کچان لەخەودا نیشانەی خێرە و نزیکبوونەوەی هاوسەرگیریە لە ماوەیەکی نزیکدا.

بەڵام هەندێکی تر لە زانایان دەڵێن ئەم جۆرە خەوە، بەمانای گەیشتن بە پارە و بەرپرسیاریەتی دێت، یان بەمانای سەرکەوتن لە ژیان دێت.

سەرەڕای هەموو ئەمانە هەندێکی تر دەڵێن، خەو بینینی کچان بە دووگیانی بەمانای هاتنی خەم و بێتاقەتی و ناخۆشی دێت کە تووشی ئەو کچە یان خانەوادەکە دەبێت.


PM:04:23:24/05/2017


ئه‌م بابه‌ته 87051 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل