مانای بینینی خورما لە خەودا
وێستگە ستایل-
وێستگە ستایل-
شیكەرەوەكانی خەون لێكدانەوەی تایبەتیان هەیە بۆ بینینی خەونە جیاوازەكان ، ئیبن سیرین وەك یەكێك لە شیكەرەوەكانی هەون لێكدانەوەی بینینی خورما دەكات لە خەودا و دەڵێت :
1- ئەو كەسەی لە خەویدا خورما بخوات ئەوە مانای وایە پارە و ڕزق و ڕۆزی باشی دەست دەكەوێت و دەستكەوتەكەی تەنها بۆ خۆی دەبێت .
2-دۆزینەوەی خورما لە چاڵدا بە مانای دۆزینەوەی بڕێك پارە دێت كە ڕەنگە خاوەنەكەی دركی پێ نەكردبێت .
3- ئەو پیاوەی لە خەویدا بڕێك خورما بخاتە ناو قاپێكەوە و كۆی بكاتەوە ئەوە مانای وایە هاوسەرگیری دەكات لەگەل ئافرەتێكی زۆر باش و ئەو ژيانە دەبێتە خێر بۆ هەردوكیان .
4- لەتكردن و دەرهێنانی ناوك لە دەنكێك خورما بۆ ئەو ئافرەتی دووگیانە مانای ئەوە دەبەخشێت ئەو ئافرەتە منداڵی كوڕی دەبێت و بە مانای پارەیەكی زۆر و حەڵاڵیش دێت .
5- خواردنی خورمایەكی زۆر باش واتای بیستنی قسەی چاكە بۆ ئەو كەسەی خەونەكەی بینیوە .
6- خواردنی خورما و چێژ لێ بینینی بە مانای چەشتنی تامی ئبمان و خودا پەرستی دێت .
7- كۆكردنەوەی خورما لە خەودا بەڵام لە كات و وەرزی خۆیدا نەبێت مانای ئەوە دەگەیەنێت ئەو كەسە ئەوەی دەیبستێت لە باشە كاری پێ ناكات .
8- ئەو كەسەی لە خەويدا خورمای وشك بەسەر خۆیدا هەڵبدات مانای وایە زانست و زانیاری لە كەسێكی دوو ڕوەوە وەردەگرێت و فێر دەبێت .
سەرچاوە: احلامك
AM:11:43:18/03/2017
ئهم بابهته 133452
جار خوێنراوهتهوه