‌مانای بینینی چا لە خەودا

وێستگە ستایل-


وێستگە ستایل-

شارەزایانی بواری لێكدانەوەی خەون (ئیبن سیرین ) و ( نابلسی )  لێكدانەوەی تایبەتیان هەیە بۆبیبینی چا لە خەودا لەوانەش:

- ئەو كەسەی لە خەویدا چا ببینێت ئەوە ئەگەری زۆرە خێر و بەختەوەری و ئارامی ڕوی تێبكات .

- ئەو كەسەی لە خەویدا چا بخواتەوە ئەوە مانای وایە دەرگاكانی بەختەوەری بەسەردا دەكرێتەوە دوای ماندوبونێكی زۆر .

- خواردنەوەی چای سەوز لە خەودا بە مانای گۆڕانی بارودۆخەكانی ژیانی ئەو كەسە دێت كە خەونەكەی بینیوە بۆ باشتر .

- خواردنەوەی چای ڕەش لە خەودا بە مانای ئارامی دڵ و دەرون و چارەسەری كێشەكان دێت كە پێشتر بەسەرت هاتووە .

- خواردنەوەی چا بە نەعنا لە خەودا بە مانای ڕودانی شتی نوێ دێت لە ژیانتدا .

- كڕینی چا لە خەودا بە مانای چارەسەركردنی كێشە خێزانەیيەكان دێت بۆ ئەو كەسەی خەونەكەی بینیوە .

- ئەو كەسەی لە خەویدا چای وشك ببینێت ئەوە مانای وایە شپرزە و هەڵەشەیە بۆ ئەنجامدانی كلرەكانی ڕۆژانەی و وەك ئاگاداركردنەوەیەك دێت بۆ ئەو كەسەی خەونەكەی بینیوە كە پێویستە ئارام ببێتەوە و بە هێوری كارەكانی بكات .

- لێنان و ئامادەكردنی چا لە خەودا بە مانای ڕەفتاركردن دێت بەشێوەیەكی ئاقڵانە .

- خواردنەوەی چای تاڵ كردنەوەی دەرگای خۆشیە دوای خەم و ناخۆشی .

سەرچاوە:احلامك 


AM:11:20:02/03/2017


ئه‌م بابه‌ته 159932 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل