‌مانای نوێژكردن لە خەودا

وێستگە ستایل-


وێستگە ستایل-


ئیبن سیرین وەك شیكەرەوەیەكی خەون لێكدانەوەی تایبەتی هەیە بۆ بینینی نوێژكردن لە خەودا هاوشێوەی تەواوی لێكدانەوەكانی دیكە كە بۆ خەونە جیاوازەكان كردویەتی .

1- ئەو كەسەی لە خەویدا ببینێت  نوێژ دەكات ئەوە مانای وایە لە دنیادا سەركەوتوو دەبێت و كاروبارەكانی دینیشی لە باشیدایە و ئەو كەسە ڕوو لە خوایە .

2- ئەو كەسەی لە خەویدا تەنها نوێژی عەسر بكات ئەوە مانای وایە كارە چاكەكانی هیچی نەماوەتەوە تەنها كەمێك نەبێت و ئەو كەسەی لە خەویدا ببینێت نوێژی نیوەڕۆ لە كاتی عەسردا بكات ئەوە قەرزەكانی دەداتەوە .

3- ئەو كەسەی لە خەویدا نوێژی ئێوارە بكات ئەوە مانای وایە بە تەواوەتی توانیویەتی تەواوی ئەركەكانی خۆی بەڕێوە ببات و منداڵەكنی پەروەردە بكات .

4- ئەگەر لە خەوتدا لەناو ئۆتۆمبێلدا بویت و نوێژت دەكرد ئەوە مانای وایە شتێك هەیە و تۆ زۆر لێی ترساویت .

5- بینينی كۆمەڵێك كەس بەیەكەوە نوێژی جەماعەت بكەن مانای وایە ئەو كەسانە زۆر ڕێ كەوتوون لەناو یەكدا و گونجاون .

6- ئەو كەسەی لە خەویدا نوێژ بكات بە دانیشتنەوە ئەوە مانای وایە هیچ كام لە كارە باشەكانی لای خودا قبوڵ نەكراوە و ئەو كەسەی لە خەویدا نوێژی بەیانی بكات ئەوە مانای وایە كاروبارەكانی دارای ئەو باشتر دەبێت .

7- ئەو كەسەی لە خەویدا نوێژ بكات و ڕووی لە قیبلە نەبێت ئەوە مانای وایە بە زیناكردنەوە دەمرێت .

8- ئەو كەسەی لە خەویدا نوێژەكەی بە تەواوەتی نەكات و كەموكوڕی هەبێت ئەوە مانای وایە دزی لێدەكرێت .

9- ئەو كەسەی لە خەویدا  نوێژ  بكات و سوجدە نەبات هەتا كاتی تەواوبوونی نوێژەكە ئەوە مانای وایە زەكات نادات .

سەرچاوە: تفسیر احلام


PM:01:21:23/02/2017


ئه‌م بابه‌ته 222931 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل