‌مەترسیەکانی دەوالی گون لە پیاواندا

وێستگە ستایل-

دەوالی گون حاڵەتێکی پزیشکییە و بریتییە لە گەورەبوونی خوێنبەرەکانی ناو کیسەی گون، ئەم جۆرە لە دەوالی گون دەتوانێت لە یەک یان لە هەردوو گونەکاندا ڕووبدات، مەترسییەکانی دەوالی گون بریتین لە نەزۆکی و ناهاوسەنگی هۆرمۆنەکان.

- ئاڵۆزییە سەرەکییەکانی دەوالی گون بریتین لە :

1- نەزۆکی: دەوالی گون هۆکارێکی باوی نەزۆکی پیاوانە، دەتوانن کاریگەرییان هەبێت لەسەر بەرهەمهێنانی سپێرم و کوالیتی و جووڵە.

2- وەرینی گون: وەرینی گون دەبێتە هۆی بچووکبوونەوەی بە تێپەڕبوونی کات و کاریگەری لەسەر کارکردنیان دەبێت.

3- ناهاوسەنگی هۆرمۆنەکان: دەوالی گون دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن کە لەوانەیە ببێتە هۆی کەمبوونەوەی ئارەزووی سێکسی و لاوازی ماسولکە و ئێسکەکان و خەمۆکی.

4- ئازار و ناڕەحەتی: زۆرجار دەوالی گون دەبێتە هۆی ئازارێکی بەردەوام یان هەستکردن بە قورسایی لە کیسەدا، ئازارەکە لەگەڵ وەستانی درێژخایەن یان ماندووبوونی جەستەیی خراپتر دەبێت. 


PM:12:23:12/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌