‌توێژینەوەیەک: خواردنەوەی قاوە دڵ دەپارێزێت

وێستگە ستایل-

نوێترین توێژینەوەی زانستی کە بە هەماهەنگی لە نێوان هەریەکە لە زانکۆی کالیفۆرنیا لە سانفرانسیسکۆ و زانکۆی ئەدیلاید لە ئوستراڵیا ئەنجامدراوە ئاشکرایکردووە کە ڕۆژانە خواردنەوەی یەک کوپ لە قاوە یارمەتیدەر دەبێت لە کەمکردنەوەی مەترسی دووچاربوون بە حاڵەتی ناڕێکی لێدانی دڵ لە جۆری "atrial fibrillation" بە ڕێژەی %39.

وەک دەزانرێت ئەم حاڵەتە یەکێکە لە باوترین حالەتەکانی ناڕێکی لێدانی دڵ کە دەبێتە هۆی دڵەکوتێ و یەکێکە لە هۆکارەکانی ڕوودانی جەڵدەی مێشک و پەککەوتنی دڵ.

ماوەی چەندین دەیەیە پزیشکان ڕێنمایی ئەو کەسانە دەکەن کە نەخۆشی دڵیان هەیە بۆ دورکەوتنەوە لە خواردنەوەی بڕێکی زۆر لەو خواردنەوانەی کە کافاین لە پێکهاتەیاندا هەیە، هەربۆیە دەرەنجامی ئەم توێژینەوەیە سەرسورهێنەرە بەو پێیەی کە پێچەوانەی ئەو باوەڕەی پێشوتر دەسەلمێنێت.


PM:12:12:12/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌