‌ئەمساڵ سێهەم شەپۆلی موگناتیسی بەهێز گەیشتە سەر زەوی

وێستگە ستایل-

تاقیگەی گەردونی خۆر لە ڕوسیا  ئاگایداوە لەو شەپۆلە موگناتیسیەی کە 11و12 ی ئەم مانگە گەیشتۆتە سەر زەوی لەگەڵ گەردەلولی G4، جێگەی باسە ئەگەری بینینی شەپۆلە تیشکەکان لە جەمسەری باکوری زەوی ڕوداوێکی پێشبینیکراو بوو.

ئەم تاقیگەیە لەڕاپۆرتەکەیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە شەوی سێشەممە و بەرەبەیانی چوارشەممە لەئەنجامی تیشکدانەوەی پلازمای خۆر لە هەسارەکەمان ئەم دیاردەیە دروست بووە، ئەمەش دەبێتە سێهەم شەپۆلی لەم جۆرە کە ڕوو لە زەوی دەکات.

یەکەم تیشکدانەوەی پلازمای خۆر بەدیاریکراوی بەرواری 11 ی نۆڤەمبەر کاتژمێر 6-8 ی ئێوارە بەکاتی ڕوسیا ڕوویداوە و دیاردەکە لە نیوەی ڕۆژهەڵاتی گۆی زەوی بینراوە، هاوکات دووهەم حاڵەت بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە بەدیکراوە لەجۆری شەپۆلی G4 و ئەمەش تەنها دووجار لە ئەمساڵدا ڕویداوە .

شەپۆلە موگناتیسیەکان لە ئەنجامی زۆری چالاکی خۆر دروست دەبن، کار لە سیستمی ووزە و ئاڕاستەی کۆچ باڵندە و ئاژەڵەکان دەکات و ئەگەری هەیە کار لەسیستمی پەیوەندی بکات، هەروەها پێنج ئاستی هەیەG1 زۆر لاوازە و G5 زۆر بەهێزە.


AM:11:37:12/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌