‌لێدوانى چاڤى پێش یارییه‌كه‌ى ڤالێنسیا

وێستگە سپۆرت-

چاڤی دووپاتیده‌كاته‌وه‌ دەیانەوێت پارێزگاری لە پلەی دووەم بکەن و لەگەڵ بەرپرسانی یانەکەی گفتوگۆی بازاڕی گواستنەوە دەکەن.

پێش یارییه‌كه‌یان به‌رانبه‌ر ڤالێنسیا  چاڤی هێرناندێزی راهێنەری بەرشەلۆنە لە کۆنفرانسێکدا رایگەیاند، پلەی دووەمیان دەوێت و ئامانجیان ئەوەیە پارێزگاری لەو پلەیە بکەن تا بتوانن بەشداری بکەن لە جامی سوپەری ئیسپانیا.

چاڤی رایگەیاند، ڤالانسیا یانەیەکی بەهێزە و لەگەڵ بوونی باراخای راهێنەر کوالێتی زیاتر بەرزبووەتەوە، کاری نایابیان ئەنجامداوە و ئەرکیان قورسدەکەن لە یاریەکەدا.

لەسەر ئەنجامدانی گرێبەست لە هاوینی ئەمساڵدا، چاڤی دوپاتیکردەوە لەگەڵ خوان لاپۆرتای سەرۆک و دیکۆی بەڕێوەبەری وەرزشی گفتوگۆی کردووە و شێوازی یەک بە یەک بەکاردەهێنن لە گواستنەوەی یاریزاناندا.

ئاماژەی بەوەشدا، یاریزانەکان بە پابەندیەکی زۆرەوە کارەکانیان ئەنجامدەدەن و بە پەرۆشیەوە بەشداری دەکەن لە راهێنانەکاندا، هیوادارە لە وەرزی داهاتوودا بتوانن ئەنجامی باشتر بەدەستبهینن.


AM:10:03:29/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌