‌پاریس سانجێرمان گرێبەستى ئەستێرەیەکى درێژ دەکاتەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەى پاریس سانجێرمان پاڵەوانی خولی فەرەنسا بەرەو نوێکردنەوەی یەکێک لە ئەستێرەکانی تیپەکە لە ماوەی داهاتوودا هەنگاو دەنێت.

پەیامنێری تۆڕی RMC Sport ئاشکرای کرد کە پاریس سانجێرمان دەستیان بە دانوستانەکانی کردووە بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستی ڤیتینای یاریزانی پورتوگالی.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو یاریزانە نێودەوڵەتییە گرێبەستی لەگەڵ یانە پاریسییەکە تا هاوینی ٢٠٢٧ هەیە.

ڤیتینهای تەمەن 24 ساڵ لە هاوینی 2022 پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمانەوە کرد و لە یانەى پۆرتۆی پورتوگالەوە هاتبوو.

یاریزانە پورتوگالییەکە بووەتە یەکێک لە پایە گرنگەکانی لویس ئێنریکی ڕاهێنەری پاریس سانجێرمان کە لەسەرەتای ئەم وەرزە ڕاهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان دەستبەکاربوو.

ڤیتینها لەم وەرزەدا 8 گۆڵی لەگەڵ پاریس سانجێرمان تۆمارکرد، دیارترینیان دوو گۆڵ بوو لە دوو یاری بارسێلۆنا لە چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ.


AM:09:46:29/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌