‌ڕۆناڵدۆ ژمارەیەکى خراپى لە خولى سعودى تۆمار کردووە

وێستگە سپۆرت-

کریستیانۆ ڕۆناڵدى پورتوگالى و ئەستێرەى یانەى نەسڕ ژمارەیەکى نەرێنى لە خولى سعودى تۆمار کرد .

رۆناڵدۆ شەوى ڕابردوو 3 هەلی گۆڵکردنی لەدەستدا لە بەرامبەر گۆڵەکەی یانەى خلیج  و ژمارەی هەلی لەدەستچوو بۆ 26 هەلی گۆڵکردن بەرز کردەوە.

کریستیانۆ لە ڕیزبەندی یەکەمی ڕیزبەندی ئەو یاریزانانەدایە کە زۆرترین هەلی گۆڵکردنیان لەدەستداوە لە خولی رۆشنى سعودى، بە 26 هەلی گۆڵ.

ئەلێکساندەر میترۆڤیچی سربی هێرشبەری یانەی هیلال بە 19 هەلی بەفیڕۆچوو لە پلەی دووەم دێت، دواتر موسا دێمبلی یاریزانی یانەی ئیتیفاق بە 18 هەل پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە.

عەبدولڕەزاق حەمدەڵای مەغریبی، هێرشبەری یانەی ئیتیحاد و ئۆدیۆن ئیغالۆی نەیجیریای یاریزانی یانەی وێهدا، 17 هەلیان بەفیڕۆداوە.

سەرەڕای ئەو هەلە زۆرانەی لەدەست دەدرێن، ڕۆناڵدۆ بە تۆمارکردنی 29 گۆڵ گۆڵکاری خولی سعودیە و 7 گۆڵ لە پێش میترۆڤیچەوەیە.


AM:09:33:28/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 1724 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌