‌تۆخێل خاڵى بەهێزى ڕیاڵ مەدرید ئاشکرا دەکات

وێستگە سپۆرت-

تۆماس توخێلی ڕاهێنەری یانەی بایرن میونشن خاڵى بەهێزى یانەى ڕیاڵ مەدرید ئاشکرا دەکات.

بڕیارە شەوى سێشەممە لە میانەى یارییەکانى چوونى قۆناغى نیوەى کۆتایی خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا یانەى بایرن میونخ میواندارى ڕیاڵ مەدرید بکات. 

توخێل ئاماژەی بە هێزی ڕیال مەدرید کرد، و ڕایگەیاند کە ئەستەمە پێشبینی هەنگاوی داهاتوو بکرێت کاتێک ڕووبەڕووی مێرێنگ دەبێتەوە.

توخێل لە لێدوانێکدا کە لەلایەن فۆتبۆڵ ئیسپانیاوە بڵاوکراوەتەوە دەڵێت: ئەگەر سەیری گۆڵەکانی ڕیال مەدرید و ئەو دەرفەتانە بکەیت کە دروستی دەکەن و 10 چرکە بگەڕێنەوە بۆ کات، هەمیشە هیچ نیشانەیەک نابینیت”.

ڕاهێنەرە باڤارییەکە دەڵێت: پێدەچێت هەموو شتێک لە ژێر کۆنتڕۆڵدا بێت، لەگەڵ ئەوەی ڕیال مەدرید سەروەری ژمارەیی هەیە، بەڵام بە هەنگاونان بەرەو پێشەوە 5 چرکە دەبینیت گۆڵەکان تۆمار دەکرێن”.

ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ڕیاڵ مەدرید بەرزترین کوالیتی تاکەکەسی هەیە، ئەمەش جگە لە توانایەکی گەورەی ئاڵوگۆڕی پێگە و پاراستنی ڕیتم لە هێرشی بەرامبەردا.


AM:09:07:28/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 724 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌