‌بەرشەلۆنە ڤیکتۆر رۆکى بە خواستن دەفرۆشێت

وێستگە سپۆرت-

یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى دەیەوێت بە خواستن دەستبەردارى تواناکانى ڤیکتۆر ڕۆکى بێت 

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاماژەی بەوە کردووە کە بەدووری نازانرێت ڤیتۆر ڕۆکی تازەهاتوو لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا بە خواستن بارسێلۆنا جێبهێڵێت.

ڕۆژنامە کەتەلۆنییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئیدارەی بەرشەلۆنە دەیەوێت ڕۆکی بە خواستن بفرۆشێت بۆ ئەوەی ئەزموونی زیاتر بەدەستبهێنێت، دواتر جارێکی دیکە بگەڕێتەوە بۆ بەرشەلۆنە.

ئەمساڵ ڕۆکی بەشداری لە 14 یاری لەگەڵ بەرشەلۆنە کردووە لەو کاتەوەی لە مانگی یەکدا پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە کردووە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان، هەروەها توانی بەدرێژایی وەرزەکە دوو گۆڵ لەگەڵ تیپە کەتەلۆنییەکە تۆمار بکات.


PM:09:43:25/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌