‌لێدوانی گواردیۆلا پێش یاری كۆتایی چامپیۆنسلیگ

وێستگە سپۆرت-

پیپ گواردیۆلا ڕەتیدەكاتەوە یانەكەی پاڵێوراوی سەرەكی بێت بۆ بردنەوەی نازناوی چامپیۆنسلیگ و دەڵێت ئەوەی باشترین پێشكەش بكات دەبێتە پاڵەوان.

پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری مانچستەرسیتی لەکۆنگرەی ڕۆژنامەنوسی یاریەکەیان بەرامبەر ئینتەر ڕایگەیاند کە یاریەکە بریتیە لە 90 خولەک و ئەو تیپەی باشترین ئاست پێشکەش بکات بردنەوە بەدەستدەهێنێت، لە ڕووی مێژووییەوە ئینتەرمیلان گەورەترە لە مان سیتی بەڵام لە یاریەکەدا ئەوە هیچ گرنگیەکی نیە.

گواردیۆلا ئاماژەی بەوەشکرد کە بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگ خەونی هەموو کەسێکە بەگشتی و بەتایبەتیش مانچستەرسیتی.

پیپ ڕونیکردەوە کە ئەم یاریەی کۆتایی جیاوازە لە یاری کۆتایی 2021 و یاریزانەکانیش جیاوازن کە لەو کاتەدا شکستمانهێنا بەڵام ئێستا ئامادەین و یاریزانەکان هەمووشتێک پێشکەش دەکەن بۆ بردنەوە.


AM:10:43:10/06/2023


ئه‌م بابه‌ته 440 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌