‌٤٨ کاتژمێرى داهاتوو بۆ مێسی یەکلاییکەرەوە دەبێت

وێستگە سپۆرت-

ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانی باسی لە پێشهاتەکانی گەڕانەوەی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی بۆ یانەی بەرشەلۆنە دەکات

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، 48 کاتژمێری داهاتوو یەکلاکەرەوە دەبێت،بۆ یەکلاییکردنەوەى گرێبەستەکە

ئاماژەی بەوەشکرد، هەردووکیان درک بەوە دەکەن کە کات لە بەرژەوەندی ئەوان نییە و پێویستە بەرشەلۆنە کارێکی زۆر بکات لە کەمکردنەوەی مووچەدا بۆ ئەوەی ئەو بابەتە سەرکەوتوو بێت.

ڕوونیشیکردەوە، مێسی دەیەوێت بە زووترین کات بڕیارەکەی بدات، چونکە ئەو خەمی ئەو هەموو دەنگۆیەیە کە بڵاو دەبێتەوە ،هەروەها لە پێناو سەقامگیری خێزانەکەیدا.

لە کۆتایشدا ڕۆژنامەکە دەڵێت بەرشەلۆنە هەموو شتێک لە توانای خۆیدا دەکات و زیاتریش، بەڵام هێشتا ناتوانێت ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش بکات بۆگەڕانەوەى ئەو ئەستێرەیە.


AM:10:30:06/06/2023


ئه‌م بابه‌ته 1024 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌