‌نەورۆز پیشەسازی لەکارخست

وێستگە سپۆرت-

له چوارچێوەی یارییەکانی یانە نایابەکانی عێراق بۆ تۆپی پێ، ئەمڕۆ لەیاریگای سلێمانی " مەلعەبەکە" یانەی نەورۆز بە 3 گۆڵ بەرامبەر بە هیچ  لەیانەی پیشەسازی بەغدای بردەوە.

گۆڵی یەکەمی  نەورۆز لەدەقەی 54 لەلایەن یاریزانی بەڕازیلی ئۆکیۆکیولای ئەفریقی تۆمارکرا.

لەدەقەی 64 یش یاریزانی یانەی نەورۆز "ڕەوان تێلێس"ی بەڕازیلی  توانی گۆڵی دووەم بۆ یانەکە بکات.

جارێکی تر  لەدەقەی 68ی یارییەکە لەهێرشێکی پێچەوانەدا یاریزان  ڕەوان . گۆڵی سێهەمی بۆ یانەی نەورۆز تۆمارکرد

بەم ئەنجامە یانەی نەورۆز پلەی 9 یەمی ڕیزبەندی یانەکانی گرتووە بەکۆکردنەوەی 29 خاڵ.


PM:05:45:02/04/2023


ئه‌م بابه‌ته 484 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌