‌لە ئەگەرى گەڕانەوەى مێسیى، چاڤى دەبێت کێشەیەکى گەورە چارەسەر بکات

وێستگە سپۆرت-

ئەرکى چاڤى هێرناندزى ڕاهێنەرى یانەى بەرشەلۆنە لە پاش گەڕانەوەى مێسی ، باشکردنى  پەیوەندى ئەو یاریزانە دەبێت لەگەڵ عوسمان دێمبیلى 

تۆڕی تیڤی ٣ی ئیسپانی باسی لە فایلێکی گرنگ کرد بۆ بەرشەلۆنە لە ئەگەری گەڕانەوەی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی بۆ بەرشەلۆنە.

بەگوێرەی تۆڕەکە، پێشتر پەیوەندی مێسی باش نەبووە کاتێک لە یانە کەتەلۆنییەکە لەگەڵ عوسمان دێمبلی ئەستێرەی فەرەنسی بووە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری بارسا ئاگاداری ئەم بابەتەیە و لە ئەگەری گەڕانەوەی مێسی کار بۆ چارەسەرکردنی ئەم بابەتە دەکات.


AM:10:59:01/04/2023


ئه‌م بابه‌ته 880 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌