‌پۆچیتینۆ مەرجى هەیە بۆ ڕاهێنەرایەتى ڕیاڵ مەدرید

وێستگە سپۆرت-

ماوریسیۆ پۆچیتینۆی ڕاهێنەری پێشووی یانەی پاریس سانجێرمان تا ئێستاش یەکێکە لە پاڵێوراوانی پێشەنگ بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو سەرکردایەتی یانەی ڕیال مەدرید بکات و ئەو ڕاهێنەرە ئەرجەنتینیە مەرجى هەیە.

ڕۆژنامەی "دیفێنسا سێنتڕاڵ" ئاشکرای کردووە کە پۆچیتینۆ یەک مەرجی داناوە لە بەرامبەر ڕازیبوون بە ڕاهێنەرایەتى یانەى شاهانە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕاهێنەرە ئەرجەنتینییەکە مەرجی داناوە کە سێباستیۆ کوڕەکەی کە ڕاهێنەری جەستەییە، بخرێتە ناو ستافی تەکنیکییەوە.

ڕۆژنامەکە ئاشکراشى کردووە کە ماوریسیۆ دەیەوێت کوڕەکەی لەگەڵ ئەنتۆنیۆ پینتۆس ڕاهێنەری مێژوویی جەستەیی یانەی شاهانە بێت.


PM:01:27:31/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 496 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌