‌ڤیدیۆ.. بە دوو گۆڵى کۆڤاسیج کرواتیا لە تورکیاى بردەوە

وێستگە سپۆرت-

هەڵبژاردەى کرواتیا بە دوو گۆڵى بێ وەڵام لە تورکیاى بردەوە.

لە یارییەکانى جەولەى دووەمى پاڵاوتنى یۆرۆى 2024 کرواتیا بووە میوانى تورکیا ، یارییەکە 2-0 لە سودى کرواتیا کۆتاییهات.

دوو گۆڵەکەى کرواتیا کۆڤاسیج لەخولەکەکانى 20 و 45 تۆمارى کرد.

بەو بردنەوەیە خاڵەکانى کرواتیا بووە چوار خاڵ و لە پێشەنگى گروپی چوارەمدایە و تورکیاش بە سێ خاڵ لە پلەى سێیەمدایە.

لە یارییەکى تردا ئیسپانیا 2-0 بە سکۆتلەندا دۆڕا.


PM:11:57:28/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 1908 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌