‌ڤیدیۆ.. بەلجیکا بە هاتریکى لوکاکۆ لە سویدى بردەوە

وێستگە سپۆرت-

هەڵبژاردەى بەلجیکا بە سێ گۆڵى بێ وەڵام شکستى بە سوید هێنا.

لە یارییەکانى جەولەى یەکەمى پاڵاوتنى یۆرۆى 2024 و لە کۆمەڵەى شەشەم بەلجیکا بووە میوانى سوید ، یارییەکە 3-0 لە سودى بەلجیکا کۆتایهات.

سێ گۆڵەکەى بەلجیکا لۆکاکۆ لە خولەکەکانى 35 و 49 و 83 تۆماریان کرد.

بەو بردنەوەیە بەلجیکا یەکەم سێ خاڵى کۆکردەوە.


AM:12:44:25/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 1648 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌