ڤیدیۆ.. به‌ڕازیل له كۆریاى باشورى برده‌وه و گه‌یشته چاره‌كى كۆتایی
وێستگە سپۆرت-
هه‌ڵبژارده‌ى به‌ڕازیل 4-1 شكستى به كۆریاى باشور هێنا وگه‌یشته قۆناغى چاره‌كى كۆتایی مۆندیال.
له درێژه‌ى یارییه‌كانى قۆناغى 16ى مۆندیال به‌ڕازیل له یاریگاى 974 ڕووبه‌ڕووی كۆریاى باشور بوه‌وه ، یارییه‌كه 4-1 له سودى به‌ڕازیل كۆتاییهات.
چوار گۆڵه‌كه‌ى به‌ڕازیل ڤینیسۆس ونیمار و ڕیچاڵدسۆن و پاكیتا له خوله‌كه‌كانى7 و 11 و 29 و 36 تۆماریان كرد، تاكه گۆڵه‌كه‌ى كۆریاش بیگ سۆن هو له‌خوله‌كى 76 تۆمارى كرد.
به‌و شێوه‌یه به‌ڕازیل گه‌یشته چاره‌كى كۆتایی و له‌و قۆناغه‌دا رووبه‌ڕووی كرواتیا ده‌بێته‌وه.
AM:12:01:06/12/2022
ئه‌م بابه‌ته 1200
جار خوێنراوه‌ته‌وه