چیسینى گرهویهكى بهرانبهر مێسی دۆڕاندووه
وێستگە سپۆرت-
چێسنی، گۆڵپارێزی پۆڵەندا، گرەوێکی بەرامبەر لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی دۆڕاند، لە میانی یارییەکەی هەردوو ههڵبژارده، ئێوارەی چوارشەممە، لە مۆندیالی "قەتەر ٢٠٢٢".
چێسنی دوای یارییهكه لە لێدوانەکانیدا ئاشکرای کرد، گرەوم لەسەر میسی كرد، لە کاتی وەستانی یارییەکەدا بۆ پێداچوونەوە بە تەکنەلۆژیای ڤیدیۆیی، کە ناوبژیوان لێدانی سزا ئەژمار ناکات، پێم گوت ئامادهم 100 یۆرۆ بدات ئەگەر ناوبژیوان بیژمێرێت، دواتر ناوبژیوان لێدانهكهى ههژمار كرد و من گرهوهكهم دۆڕاند.
وە گۆڵپارێزەکەی یۆڤانتۆس ئاماژەی بەوەشکرد، گرەوەکەم بەرامبەر مێسی دۆڕاند، نازانم گرەوکردن لە مۆندیالدا ڕێگەپێدراوە یان نا، ڕەنگە ڕابگیرێم، بەڵام گرنگ نییە، و 100 یۆرۆش نادەم، و هەروەها پێموایە مێسی ئارەزووی بەدەستهێنانی ئەم بڕە پارەیە نییە”.
چێسنی ڕوونی کردەوە کە بە ڕزگارکردنی لێدانی سزای مێسی ئاهەنگی نەگێڕا، ڕوونیشیکردەوە، بەڵێ هەستێکی نایاب بوو، بەڵام ئارام بوومەوە و ئاهەنگم نەگێڕا، چونکە دڵنیا نەبووم ئەم لێدانە یارمەتیدەرمان دەبێت بۆ سەرکەوتن.
PM:01:25:01/12/2022
ئهم بابهته 960
جار خوێنراوهتهوه