ڕیاڵ مه‌درید جێگره‌وه‌ى بێنزیمه‌ى دیارى كردووه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ى ڕیاڵ مه‌دریدى ئیسپانى ده‌یه‌وێت هارى كه‌ینى ئینگلیزى و ئه‌ستێره‌ى تۆتنهام بكاته جێگره‌وه‌ى كه‌ریم بێنزیمه.
ڕۆژنامه‌ى ماركاى نزیكى یانه‌كه ده‌ڵێت: ریاڵ مه‌درید له تواناكانی كه‌ریم بێنزێما كه‌وتووه‌ته گومان، له ئێستادا به‌هۆی پێكانه‌وه له مۆندیالی 2022 دابڕاوه و ئه‌م وه‌رزه‌ش ئاستێكی ناجێگیری پێشكه‌ش كردووه، بۆیه فلۆرێنتینیۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریاڵ مه‌درید ده‌یه‌وێت هاری كه‌ینی ته‌مه‌ن 29 ساڵ بكاته جێگره‌وه‌ى.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، ڕۆژنامه‌ى بیڵدی ئه‌ڵمانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه بایرن میونشن به‌نیازی گواستنه‌وه‌ی یاریزانێكی سه‌ره‌ڕمه، به‌وپێیه‌ی سادیۆ مانێ تووشی پێكان بووه و ره‌نگه تا 2 مانگی دیكه نه‌گه‌ڕێته‌وه یاریكردن، ئامانجی سه‌ره‌كی یانه باڤارییه‌كه هاری كه‌ینه.
PM:01:16:30/11/2022
ئه‌م بابه‌ته 1156
جار خوێنراوه‌ته‌وه