چاوه‌ڕواننه‌كراو.. فلیك و مباپێ سزا ده‌درێن
وێستگە سپۆرت-
بهۆى پابه‌ند نه‌بونیان به یاساكانى مۆندیال ئه‌گه‌رێكى زۆر هه‌یه كه مباپێ ئه‌ستێره‌ى فه‌ڕه‌نسا و هانسى فلیكى ڕاهێنه‌رى ئه‌ڵمانیا سزا ده‌درێن.
ڕۆژنامه‌ى میره‌رى بڕیتانى ئاشكراى كردووه كه (فیفا) بڕیاریداوە لێکۆڵینەوە لە دژی هەڵبژاردەکانی ئەڵمانیا و فەرەنسا بکات، هۆکارەکەش بۆ پابەند نەبوونیان دەگەڕێتەوە بە ڕێسا کارپێکراوەکانی مۆندیال لە بواری ڕاگەیاندن.
له فه‌ڕه‌نسا ، مباپێ ئامادە نەبووە بەشداری کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بکات لە شاری دەوحە، لە تیمی ئەڵمانیا-ش هانزی فلیک بە تەنها بەشداری کۆنگرەکانی کردووە و ڕێگەی نەداوە یاریزانەکانی سێ کاتژمێر بۆ سازکردنی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی گەشتبکەن.
ئه‌مه‌ش بۆته هۆى توڕه‌بونى فیفا و ڕه‌نگه سزا بدرێن.
PM:12:59:29/11/2022
ئه‌م بابه‌ته 1232
جار خوێنراوهتهوه