لاپۆرتا سوپرایزى بۆ هانده‌ران هه‌یه
وێستگە سپۆرت-
لاپۆرتا ده‌یه‌وێت كۆتا سوپرایز بۆ هانده‌رانى یانه‌كه‌ى بكات به گواستنه‌وه‌ى بێرناردۆ سێلڤاى پورتوگالى وئه‌ستێره‌ى یانه‌ى مانچسته‌ر سیتى.
ڕۆژنامه‌ى زه ئه‌تله‌تیك ده‌ڵێت: خوان لاپۆرتا دوایین هه‌وڵ بۆ گواستنه‌وه‌ی بێرناردۆ سیلڤا دەدات، پێی وایە بە بڕی (80) ملیۆن سەرکەوتوو دەبێت، به‌ڵام ئیداره‌ی مان سیتی سوربونى خۆیان له‌سه‌ر (100) ملیۆن نیشانداوە.
ڕۆژنامه‌كه ده‌شڵێت بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و گرێبه‌سته به‌رشه‌لۆنه پێویستی به فرۆشتنی فرینکی دی یۆنگە، ئەو هەنگاوەش لە ئێستادا نزیکی مەحاڵە.
له كۆتایشدا زه ئه‌تله‌تیك باس له‌وه‌ش ده‌كات كه بڕیاردراوە له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوونی دی یۆنگ-دا یه‌کێک له سێرجینیۆ دێست، یاخود پیێر ئایمیریک ئۆبامیانگ بفرۆشن.
AM:10:54:17/08/2022
ئه‌م بابه‌ته 852
جار خوێنراوه‌ته‌وه