بێنزیمه: كاتێك ڕۆناڵدۆ ڕۆیشت ناچار بووم شێوازى یاریكردنم بگۆڕم
وێستگە سپۆرت-
كه‌ریم بنزیمه‌ى فه‌ڕه‌نسى و هێرشبه‌رى یانه‌ى ڕیاڵ مه‌درید جه‌ختده‌كاته‌وه كه ڕۆشتنى كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ واى كرد شێوازى یاریكردنى بگۆڕێت وده‌شڵێت ئامانجمان بردنه‌وه‌ى نازناوى جامى سوپه‌رى ئه‌وروپایه.
له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا پێش یاری یانه‌كه‌ى به‌رانبه‌ر یانه‌ى ئینتراخت فرانكفۆرت بنزیمه وتى: ڕێگه‌كه‌مان ئاسان نییه و ئه‌مه خه‌ونه كه ئێمه لێره‌ین ، ده‌مانه‌وێت چى له تواناماندایه پێشكه‌شى بكه‌ین.
له باره‌ى ئه‌وه‌ى باشترین یاریزانى جیهان بێت بنزیمه ڕه‌تیكرده‌وه قسه‌ى له‌سه‌ر بكات و وتى:.من ئه‌و كه‌سه نیم كه وا ده‌ڵێم، ته‌نها ته‌حه‌داى من ئه‌وه‌یه كه هه‌موو ساڵێك له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌م به باشى ده‌ربكه‌وم.
له باره‌ى نزیكبونه‌وه‌ى له 25 نازناوه‌كه‌ى مارسیلۆ بنزیمه وتى: من گرنگى به‌وه ناده‌م ، ئه‌مه نازناوێكى گرنگه بۆ تیپه‌كه و هه‌رگیز گرنگى به ده‌سكه‌وتى تاكه كه‌سى ناده‌م ، هه‌وڵ ده‌ده‌م باشترین له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌م پێشكه‌ش بكه‌م.
له كۆتایشدا له باره‌ى ڕۆشتنى ڕۆناڵدۆ و گۆڕینى شێوازی یاریكردنى وتى: ڕاسته دواى ڕۆناڵدۆ گۆڵى زۆرم تۆمار كردووه ، به‌ڵام ئه‌و له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى یاریگا یارمه‌تى داوم و ، كاتێك ڕۆیشت ناچار بووم شێوازی یاریكردن و ئامانجه‌كانم بگۆڕم.
AM:10:26:10/08/2022
ئه‌م بابه‌ته 856
جار خوێنراوه‌ته‌وه