‌لێدوانی كارلۆ ئەنچیلۆتی پێش یارییەكەی ئینتراخت فرانكفۆرت

وێستگە سپۆرت-

كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید ئامادەیی تیپەكەی بۆ بردنەوەی نازناوی جامی سوپەری ئەوروپی نیشان دەدات.

لە میانەی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا پێش یاری یانەكەی بەرانبەر ئینتراخت فرانكفۆرت ئەنچیلۆتی وتی: سەیری یارییەكەی ئینتراخت فرانكفۆرت و بایرن میونخم كرد ، ئەم تیپە شایستەی بردنەوەی خولی ئەوروپی بوو، بەو پێیەی لە تیپێكی بەهێزیان بردەوە لە یاری كۆتاییدا كە ئێمە باش تواناكانیان دەناسین.

ئەنچیلۆتی لە درێژەی قسەكانیدا ئاشكرا كرد كە بۆ بردنەوە پێویستە شەڕ بكەن و بە باشی یاری بكەن ، جەختیشكردەوە كە بە باشی ئامادەكاییان كردووە و بڕوایان بە تواناكانی خۆیان هەیە.

ئەنچیلۆتی باس لەوەش دەكات كە ئامارەكانی بەلاوە گرنگ نییە ئەو تەنها بردنەوەی دەوێت ، ئەگەر بباتەوە دڵخۆشە و ئەگەر بدۆڕێ خەمبار دەبێت. 


PM:10:29:09/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 1084 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری