یه‌كه‌م لێدوانى ئیسكۆ پاش په‌یوه‌ندیكردنى به سیڤیلییه‌وه
وێستگە سپۆرت-
ئیسكۆ ئالاركۆنى ئیسپانى و یاریزانى نوێی سیڤیلیه جه‌ختده‌كاته‌وه كه باشترین بڕیاریداوه به گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ یانه‌كه‌ى پێشووى.
له یه‌كه‌مین لێدوانیداپاش گه‌ڕانه‌وه ه‌بۆ سیڤیلیه ئیسكۆ وتى: چەند ئۆفەرێکم وەرگرت بەڵام بەهەر حاڵ سێڤییا باشترین هەڵبژاردن بوو.
ئیسكۆ ده‌شڵێت: سیڤیلیه تیپێکی کێبڕکێکارە، شەڕی پاڵەوانێتی دەکات و لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا یاری دەکات.
له كۆتایشدا ئیسكۆ وتى: هێشتا پەرۆشم بۆ یاری تۆپی پێ و خولیای زۆرم هەیە بۆ بەشداریکردن لە یارییەکان.
AM:10:55:09/08/2022
ئه‌م بابه‌ته 1572
جار خوێنراوه‌ته‌وه