ڤیدیۆ.. به‌رشه‌لۆنه نیو ده‌رزه‌ن گۆڵى له پوماس كرد
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ى ئیسپانى جامى دۆستانه‌ى خوان گامبه‌رى به ده‌ستهێنا پاش بردنه‌وه‌ى له یانه‌ى پوماسى مه‌كسیكى به شه‌ش گۆڵى بێ وه‌ڵام.
له جامى دۆستانه‌ى خوان گامبه‌ر به‌رشه‌لۆنه پێشوازى له یانه‌ى پوماسى مه‌كسیكى كرد، یارییه‌كه 6-0 له سودى به‌رشه‌لۆنه كۆتاییهات.
گۆڵه‌كانى به‌رشه‌لۆنه لیڤاندۆڤسكى و پیدرى دوو گۆڵ و عوسمان دیمبیلى و ئۆبامیانگ و دی یۆنگ له خوله‌كه‌كانى 3 و5 و 10 و 19 و 49 و 84 تۆماریان كرد.
به‌و شێوه‌یه یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه بۆ 43 هه‌مین جار له مێژوویدا بووه پاڵه‌وانى جامه‌كه
PM:11:39:07/08/2022
ئه‌م بابه‌ته 3668
جار خوێنراوه‌ته‌وه