‌تیروپشکی قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالی شارەکانی کوردستان ڕاکێشرا

وێستگە سپۆرت-

دوای نیوەڕی ئەمرۆ لە شاری سلێمانی بە بەشداری 32 هەڵبژاردەی شارەکانی کوردستان تیروپشکی مۆندیالی کوردستان بە ئامادەبوونی نوێنەری هەڵبژاردە بەشداربووەکان ڕاكێشرا.

ئەو 32 هەڵبژاردەیە بەسەر هەشت کۆمەڵەدا دابەشکران، کە هەر کۆمەڵەیەک چوار تیپ لەخۆدەگرێت و یەکەم یاری مۆندیالەکەش لە نێوان کەلار و قەڵادزێدا ئەنجام دەدرێت، کە لە کۆمەڵەی یەکەمدان.

خەڵاتی ئەو تیپەی كە دەبێتە خاوەنی پلەیەكەم وو نازناوەكە دەباتەوە 10 هەزار دۆلار وەردەگرێت جگە لە  میدالیای زێڕ ،  هەڵبژاردەی پلەی دووەمیش پێنج هەزار دۆلار و میدالیای زیو وەردەگرێت، بڕی دوو هەزار و پێنجسەد دۆلاریش دەبەخشرێتە هەڵبژاردەی پلەی سێیەم.


PM:06:59:16/07/2022


ئه‌م بابه‌ته 1852 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌