كاسیاس له باره‌ى چوونى دی ماریا بۆ یۆڤانتۆس قسه ده‌كات
وێستگە سپۆرت-
ئیكه‌ر كاسیای ئیسپانی ئاشكرای ده‌كات وه‌رزی داهاتوو یۆڤانتۆس به هاتنی دی ماریا تیپێكی زۆر به‌هێز ده‌بێت.
گرێبه‌ستی دی ماریا له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان ته‌واو بوو، ئه‌و یاریزانه زۆر نزیكه له په‌یوه‌ندیكردن به یۆڤانتۆسه‌وه.
له لێدوانه‌كانیدا بۆ ڕۆژنامه‌ی "لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی" ئیتاڵی كاسیاس وتی: دی ماریا گورزێكی گه‌وره‌یه، له‌گه‌ڵ كێزا و ڤلاهۆڤیچ و پۆگبا، وه‌رزی داهاتوو چ تیپێكه ده‌بێت، ئه‌و یاریزانه یۆڤانتۆس ده‌خاته شوێنێكی باشتر.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی كاسیاس ڕایگه‌یاند، دی ماریا ده‌یه‌وێت به‌باشی خۆی بۆ مۆندیالی 2022 ئاماده بكات، به تایبه‌ت له ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه، چونكه ئێستا ته‌ندروسته و له دۆخێكی باشدایه و هه‌وروها ده‌توانێت ساڵانێكی زیاتر له ئه‌وروپا و له یانه گه‌وره‌كان یاری بكات.
AM:10:31:29/06/2022
ئه‌م بابه‌ته 748
جار خوێنراوه‌ته‌وه