پاریس ئاماده نییه به‌ڵێنه‌كه‌ى جێبه‌جێ بكات
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی پاریس سانجێرمان له ئه‌گه‌ری دوورخستنه‌وه‌ی ماوریسیۆ پۆچێتینیۆی ڕاهێنه‌ر ئاماده‌یه نییه دوو ملیۆن یۆرۆ پاداشت به پۆچێتینیۆ بدات.
هه‌واڵی دوورخستنه‌وه‌ی ڕاهێنه‌ره ئه‌رجه‌نتینییه‌كه تا دێت زیاتر ده‌بێت و پێشبینی ده‌كرێت له‌ماوه‌ی كه‌متر له یه‌ك هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌و ڕاهێنه‌ره له‌كار لاببرێت و له جێگاكه‌ی كریستۆف گالتییه‌ی ڕاهێنه‌ری پێشووی نیس شوێنی بگرێته‌وه، كه ڕۆژی دووشه‌ممه له‌گه‌ڵ نیس جیابوویه‌وه.
لای خۆیه‌وه ڕۆژنامه‌ی لیكێپ ئاشكرای ده‌كات، له ئێستا ماوریسیۆ سه‌رقالی گفتوگۆیه له‌گه‌ڵ كارگێڕی پاریس تا ئه‌وه‌ی كاره‌كانی ڕۆیشتنی ته‌واو بكات، به‌ڵام تا ئێستا هیچ شتێك له باره‌ی ئه‌و 15 ملیۆن یۆرۆیه‌ی كه پێوسیته له ئه‌گه‌ری دوورخستنه‌وه‌ی به‌و ڕاهێنه‌ر بدرێت دیار نییه.
ڕۆژنامه‌كه دووپاتی ده‌كاته‌وه، جگه له‌و 15 ملیۆن یۆرۆیه له گرێبه‌سته‌ی پۆچێتینیۆدا هاتووه، كه بڕی دوو ملیۆن یۆرۆی دیكه له ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌ی له وه‌رزی داهاتوو وه‌ك پاداشت به‌و ستافه‌كه‌ی بدرێت، به‌ڵام یانه فه‌ڕه‌نسییه‌كه ئاماده نییه ئه‌و دوو ملیۆنه‌یان پێ بدات.
له كۆتایدا لیكێپ ده‌ڵێت، ئه‌و راهێنه‌ره ئه‌رجه‌نتینیه ئه‌مه به دادپه‌روه‌رانه نازانێت، له كاتێكدا پاریس سانجێرمان ئاماده نییه هیچ شتێك دیكه له 15 ملیۆن یۆرۆ زیاتر بدات به‌و ڕاهێنه‌ره.
AM:10:25:29/06/2022
ئه‌م بابه‌ته 1876
جار خوێنراوه‌ته‌وه