كومان ڕه‌خنه‌ى توندى له لاپۆرتا ده‌گرێت
وێستگە سپۆرت-
ڕۆناڵد كومانى هۆڵندى و ڕاهێنه‌رى پێشووى به‌رشه‌لۆنه ڕه‌خنه له خوان لاپۆرتاى سه‌رۆكى به‌رشه‌لۆنه ده‌گرێت و ده‌ڵێت نه‌ده‌بوو لێدوان له‌سه‌ر من بدات له ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه
رۆناڵد کومانی ڕاهێنەری پێشووی یانەی بەرشەلۆنە لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، هیچ یاریزانێکی ئەو یانەیە لە ژووری جلگۆڕین کێشەی لەگەڵ ئەودا نەبوە و کێشەکان لەو کاتەوە سەریهەڵدا کە خوان لاپۆرتا سەرۆکایەتی یانەکەی وەرگرت.
کومان وتی: لاپۆرتا هەڵە بوو لە وتنی شێوازی لێدوانەکانی دەربارەی گومانی لە تواناکانی من وەک ڕاهێنەری بەرشەلۆنە چونکە هەرچیەک بوایە نەدەبوو بە ئاشکرا بۆ هەموو خەڵک ئەو قسانە بکات.
وتیشی: ئەو وەک سەرۆکی یانەکە مافی ئەوەی هەبوو کە متمانەی بە کەسێک نەبێت بۆ ڕاهێنەرایەتی بەڵام دەیتوانی ئەوە بە خۆم بڵێت و بە دڵنیاییەوە هەڵەی زۆری ئەنجامدا لە لێدوانەکانیدا.
AM:12:42:28/06/2022
ئه‌م بابه‌ته 1552
جار خوێنراوه‌ته‌وه