لیڤه‌رپوڵ 60 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئه‌ستێره‌یه‌كى ڕیاڵ مه‌درید ته‌رخان ده‌كات
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ى لیڤه‌رپوڵى ئینگلیزى 60 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنه‌وه‌ى ئه‌ستێره‌یه‌كى ڕیاڵ مه‌درید ئاماده ده‌كات تا ئه‌وه‌ى بیكاته جێگره‌وه‌ى سادیۆ مانى سه‌نیگالى كه ڕویكرده یانه‌ى بایرن میونخ.
پێگه‌ى ناسیوناڵى ئیسپانى ئاشكراى كردووه كه یۆرگن كلوپى ڕاهێنه‌رى یانه‌ى لیڤه‌رپوڵ ئاره‌زووى گواستنه‌وه‌ى ڕۆدریگۆى ئه‌ستێره‌ى هێڵى پێشه‌وه‌ى یانه‌ى ڕیاڵ مه‌درید ده‌كات و ده‌یه‌وێت بیكاته جێگره‌وه‌ى سادیۆ مانى له یانه‌كه‌یدا.
ئه‌و پێگه‌یه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه لیڤه‌رپوڵ ئاماده‌یه گرێبه‌ستێكى فه‌رمى پێشكه‌شى لیڤه‌رپوڵ بكات و 60 ملیۆن یۆرۆشى بۆ ئه‌و گرێبه‌سته ئاماده كردووه.
ئه‌م هه‌واڵه له كاتێكدایه كه ڕیاڵ مه‌درید ده‌یه‌وێت گرێبه‌ستى ئه‌و یاریزانه نوێ بكاته‌وه.
AM:10:51:26/06/2022
ئه‌م بابه‌ته 1868
جار خوێنراوه‌ته‌وه