مانچسته‌ر سیتى گرێبه‌ستێكى گرنگى ئه‌نجامدا
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ى مانچسته‌ر سیتى ئینگلیزى له‌گه‌ڵ یانه‌ى لیدز یونایتد گه‌یشته ڕێكه‌وتن بۆ گواستنه‌وه‌ى كاڵڤین فلێپسى یاریزانى هێڵى ناوه‌ندى ئه‌و یانه‌یه.
فابریزیۆ ڕۆمانۆى ڕۆژنامه‌نوسى باوه‌ڕپێكراو له بازاڕى گواستنه‌وه‌ى یاریزانان ئاشكراى كردووه كه یانه‌ى مانچسته‌ر سیتى له‌گه‌ڵ یانه‌ى لیدز یونایتد گه‌یشته ڕێكهوتنى كۆتایی بۆ گواستنه‌وه‌ى كالڤین فلێپسى 26 ساڵ.
ڕۆمانۆ جه‌ختده‌كاته‌وه كه گرێبه‌سته‌كه به بڕى 42 ملیۆن پاوه‌ند واژوو كردووه له‌گه‌ڵ هه‌شت ملیۆن یۆرۆى تر وه‌كو پاداشت وگۆڕانكارییه‌كان.
له كۆتایشدا ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه ده‌ڵێت پێشتر ئیداره یانه‌ى مانسته‌ر سیتى له‌سه‌ر ته‌واوى مه‌رجه تایبه‌تییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه گه‌یشتۆته ڕێكه‌وتن و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له چه‌ند كاتژمێرى كه‌مى داهاتوودا گرێبه‌سته‌كه به فه‌رمى ڕابگه‌یه‌نرێت .
AM:10:34:25/06/2022
ئه‌م بابه‌ته 1632
جار خوێنراوهتهوه