‌ڤیدیۆ.. هۆڵندا لە وێڵزی بردەوە

وێستگە سپۆرت-

هەڵبژاردەی هۆڵندا 2-1 لە وێڵزی بردەوە و سێ خاڵی گرنگی بە دەستهێنا.

لە یارییەكانی جەولەی دووەمی پاڵەوانێتی نەیشنلیگ و لە كۆمەڵەی چوار و لە ئاستی ئەی هەڵبژاردەی وێڵز میوانداری هۆڵندای كرد، یارییەكە 2-1 لە سودی هۆڵندا كۆتاییهات.

دوو گۆڵەكەی هۆڵندا كۆپمێنرس و فیگۆرست تۆماریان كرد و تاكە گۆڵەكەی وێڵزیش دایڤیس تۆماری كرد.

بەو ئەنجامە خاڵەكانی هۆڵندا بوە شەش خاڵ و لە پێشەنگی گروپەكەیدایە و  وێڵزیش هیچ خاڵێكی نییە  ولە دوا پلەیەدایە

لە هەمان كۆمەڵەدا بەلجیكا گۆڵبارانی پۆڵندای كرد و 6-1 ی لێی بردەوە


AM:12:03:09/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 2304 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌