‌بایرن میونخ یەكەمین گرێبەستی بۆ وەرزی داهاتوو ئەنجامدا

وێستگە سپۆرت-

بە شێوەیەكی فەرمی یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی گواستنەوەی نوسەیر مەزراوی مەغریبی وبەرگریكاری یانەی ئەیاكسی بۆ ڕیزەكانی ڕاگەیاند.

لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی ئاشكرای كردووە كە بە گرێبەستێكی خۆڕای توانیان نوسەیر مەزراوی بگوازنەوە لەبەر ئەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانە هۆڵندییەكە كۆتایی هاتبوو.

هەرلە بەیاننامەكەدا یانە باڤارییەكە ئاشكراشی كردووە كە گرێبەستی مەزراوی لەگەڵ یانەكەیان تا ساڵی 2026 واژوو كراوە و زانیاریان لە بارەی موچەكەیەوە بڵاو نەكردۆتەوە.


PM:05:33:24/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 828 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌