‌چاڤی لیستی یاریزانە داواکراوەکانی دایە بەرپرسانی یانەکەی

وێستگە سپۆرت-

چاڤی هێرناندزی ڕاهێنەری بەرشەلۆنە لیستێکی پێشکەشی ئیدارەی یانەکەی کردووە و داوای ئەو یاریزانانەی لە یانەکەی کردووە.

لەو بارەیەوەڕۆژنامەی ئەی ئێسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، چاڤی هێرناندێز لیستی داواکراوانی پێشکەشی ئیدارەی لاپۆرتا کردووە، لیستەکەش چەندین یاریزانی بە ئەزموون و بەتوانای تێدایە.

لیستەکە پێکهاتووە لە ئیزبیلکویتا و کریستینسن و مارکۆس ئەلۆنسۆ لە چێڵسی و لیڤاندڤسکی و فران کیسی و ڕافائیل لە لیدز یونایتد و کۆندی لە ئیشبیلیە و کارلۆس سۆلێر لە ڤالێنسیا و زوبیمێندی لە سۆسیداد.


PM:11:07:19/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 724 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری