‌ڤیدیۆ.. لیڤەرپوڵ لە ساوسهامتۆنی بردەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەی لیڤەرپوڵ 2-1 لە ساوسهامتۆنی بردەوە و جیاوازی خاڵەكانی لەگەڵ مان سیتی كردە یەك خاڵ.

لە دوا یاری هەفتەی 37ی پرێمەرلیگ لیڤەرپوڵ بووە میوانی ساوسماهمتۆن ، یارییەكە 2-1 لە سودی لیڤەرپوڵ كۆتاییهات.

سەرەتا و لەخولەكی 13 ڕیدمۆند گۆڵی یەكەمی بۆ ساوسهامتۆن تۆماركرد ، دوو گۆڵەكەی لیڤەرپوڵیش مینامینۆ و ماتیب لە خولەكەكانی 27 و 67 تۆماریان كرد.

بەو بردنەوەیە خاڵەكانی لیڤەرپوڵ بووە 89 خاڵ و لە دوا هەفتەی نازناوەكە یەكلایی دەبێتەوە. 


PM:11:59:17/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 1392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌