شوڕتە بووە پاڵەوانی عێراق
وێستگە سپۆرت-
یانەی شوڕتەی شاری بەغدا پێش حەوت هەفتە لە تەواوبونی یارییەكانی ئەم وەرزەی خولی نایابی عێراق بووە پاڵەوانی خولەكە.
لە یارییەكانی هەفتەی 27ی خولی نایابی عێراق و لە یاریگای شەعب و لە شاری بەغداد یانەی قووەجەویە پێشوازی لە یانەی شورتە كرد، پێش ئەم یارییە شورتە خاوەنی 79 خاڵ و قووە جەوییەش خاوەنی 55 خاڵ بوو.
یارییەكە هەر لەسەرەتاوە بە هێزی یانەی شورتە دەستیپێكرد ولەخولەكی 27 مەحمود مەواس گۆڵی یەكەمی قووە جەویەی تۆماركرد و تایمی یەكەم بەو تاكە گۆڵە كۆتایی هات . هەرلەگەڵ دەستپێكی تایمی دووەم و لە خولەكی 47 عەلی حوسنی فەیسەڵ گۆڵی دووەمیشی بۆ شورتە تۆمار كرد و یارییەكەش هەر بەو دوو گۆڵە لە سودی شورتە كۆتاییهات.
بەمەش شورتە پێش حەوت هەفتە لە تەواوبونی خولەكە بووە پاڵەوانی خولی نایابی عێراق ، لە سیستەمی نوێی خولەكە چوارەم جارە ئەم نازناوە دەباتەوە ، بەڵام بە گوێرەی ئەو داتایەی كە یانەی شورتە دایناوە 13م نازناوی بوو لە هەموو مێژووی تۆپی پێی عێراقدا.
PM:11:23:17/05/2022
ئهم بابهته 452
جار خوێنراوهتهوه