سیروانی نوێ له بردنه‌وه‌ی خولی نایابی كوردستان نزیك بووه‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی سیروانی نوێ به دوو گۆڵ به‌رانبه‌ر گۆڵێك شكستی به هه‌ولێر هێنا و هه‌نگاوێكی گرنگی تریههڵگرت بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی كوردستان.
له یاری لوتكه‌ی هه‌فته‌ی 24ی خولی نایابی كوردستان ، سیروانی نوێ له هه‌ولێری میوانداری برده‌وه یارییه‌كه 2-1 له سودی یانه‌كه‌ی شاری سلێمانی كۆتاییهات
گۆڵه‌كانی سیروانی نوێ باكر عومه‌ر و میران محه‌مه تۆماریان كرد و تاكه گۆڵه‌كه‌ی هه‌ولێریش تاڵیب ڕه‌قیب تۆماری كرد.
به‌م ئه‌نجامه سیروانی نوێ شه‌ش هه‌فته به‌ر له كۆتایی هاتنی خولی نایابی كوردستان به جیاوازی شه‌ش خاڵ و به كۆكردنه‌وه‌ی 46 خاڵ له پێشه‌نگی یانه‌كانه و له نازناوه‌كه نزیكتربویهوه ، هه‌ولێریش به 21 خاڵ له خانه‌ی پێش كۆتایی ڕیزبه‌ندی مایه‌وه و مه‌ترسی دابه‌زینی له‌سه‌ره.
PM:06:24:19/03/2022
ئه‌م بابه‌ته 1768
جار خوێنراوهتهوه