ڤیدیۆ.. ڕیاڵ مه‌درید كلاسیكۆی له به‌رشه‌لۆنه برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید كلاسیكۆی له به‌رشه‌لۆنه برده‌وه و گه‌یشته یاری كۆتایی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا.
له یارییه‌كانی نیوه‌ی كۆتایی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا كه له ولاَتی سعودیه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ڕووبه‌ڕووی به‌رشه‌لۆنه بووه‌وه ، یارییه‌كه 3-2 له سودی ڕیاڵ مه‌درید كۆتاییهات.
گۆڵه‌كانی ڕباڵ مه‌درید ڤینیسۆس جۆنیۆر و بنزیمه و ڤالڤێردی له خوله‌كه‌كانی 25 و 72 و 98 تۆماریان كرد و دوو گۆڵه‌كه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ش دلۆك دی یۆنگ و ئانسۆ فاتی له خوله‌كه‌كانی41و 83 تۆماریان كرد.
به‌و بردنه‌وه‌یه ڕیاڵ مه‌درید گه‌یشته یاری كۆتایی و له‌و یارییه‌شدا ڕووبه‌رووی براوه‌ی یاری نێوان ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید و ئه‌تله‌تیك بیلباو ده‌بێته‌وه كه سبه‌ی ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
AM:12:47:13/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 2300
جار خوێنراوه‌ته‌وه