له خولی نایابی عێراق هه‌ولێر له نه‌ورۆزی برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
له خولی نایابی عێراق یانه‌ی هه‌ولێر به چوار گۆڵ به‌رانبه‌ر دوو گۆڵ شكستی به یانه‌ی نه‌ورۆز هێنا.
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 18ی خوله‌كه‌دا یانه‌ی هه‌ولێر له یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی نه‌ورۆزی كرد ، یارییه‌كه 4-2 له سودی هه‌ولێر كۆتاییهات.
گۆڵه‌كانی هه‌ولێر شیێركۆ كه‌ریم و ڕه‌وا یوسف و یاسین سامیه دوو گۆڵ له خوله‌كه‌كانی 7 و 13 و 27 و 65 تۆماریان كرد، دوو گۆڵه‌كه‌ی نه‌ورۆزیش ئاسۆ ڕۆستم له خوله‌كه‌كانی 60 و 83 تۆماری كرد .
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی هه‌ولێر بووه 20 خاڵ و له پله‌ی 12 هه‌مدایه و نه‌ورۆزیش به 16 خاڵ پله‌ی 16 هه‌می گرتووه.
PM:05:16:10/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 4496
جار خوێنراوه‌ته‌وه