ڤیدیۆ.. یۆڤانتۆس به زه‌حمه‌ت له ڕۆمای برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
له یارییه‌كی پڕ گۆڵدا یۆڤانتۆس 43 شكستی به یانه‌ی ڕۆما هێنا.
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 21ی خولی ئیتاڵی یانه‌ی یۆڤانتۆس له یاریگای ئۆڵمپیكۆ بووه میوانی ڕۆما ، یارییه‌كه 4-3 له سودی یۆڤانتۆس كۆتاییهات.
گۆڵه‌كانی یۆڤانتۆس پاولۆ دیبالا و لۆكاتێلی و كۆلۆسۆفسكی و دی چیلۆ له خوله‌كه‌كانی 18 و 70 و 72 و 77 تۆماریان كرد و، سێ گۆڵه‌كه‌ی ڕۆماش تامی ئه‌براهام و میختاریان و پلیگرینی له خوله‌كه‌كانی 11 و 48 و 53 تۆماریان كرد.
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی یۆڤانتۆس بووه 38 خاڵ له پله‌ی پێنجه‌مدایه و ڕۆماش به 32 خاڵ له پله‌ی حه‌وته‌مدایه.
PM:10:37:09/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 2692
جار خوێنراوه‌ته‌وه