مباپێ بۆمبهكهى تهقاندهوه و داهاتووى خۆى یهكلایی كردهوه
وێستگە سپۆرت-
كیلیان مباپێی فهڕهنسى و ئهستێرهى یانهى پاریس سانجێرمان داهاتووى خۆى یهكلایی كردهوه و دهڵێت بوهرزى داهاتوو له یانهیهكى گهور یارى دهكهم .
مباپێ لە لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی پرایم ڤیدیۆ لەبارەی رووداوەکانی دوایین ساتەکانی بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان دەڵێت 'بەداخەوە رێگایان نەدا پاریس جێبهێڵم، من داوام کرد لە یانەکە بڕۆم بەڵام داواکەیان قبووڵ نەکردم، سەرەتا من زۆر بێ هیوابووم، بەڵام من ئێستا لە یانەیەک یاریی دەکەم کە دەیەوێت نازناوی چامپیۆنزلیگ بەدەست بهێنێت.
مباپێ لەبارەی داهاتووی خۆی دەشڵێت 'من پێشتر هەزار جار ئەم قسەیەم دووپات کردووەتەوە، من دەمەوێت ئەزموون و قۆناخێکی نوێ تاقی بکەمەوە، راستە من زمانێکی زۆر باشی ئیسپانی دەزانم، چونکە هەستم کرد ئەگەر من بمەوێت ببمە یاریزانێکی گەورە و دیاری جیهان پێویستم بەوەیە جگە لە زمانی فەرەنسی زمانی دیکەش بزانم. بهڵام وهرزى داهاتوو له یانهیهكى گهوره یارى دهكهم
هاوینی رابردوو مباپێ زۆر نزیکبوو تا دوایین ساتەکان پەیوەندی بە ریزەکانی ریال مەدریدی ئیسپانییەوە بکات، تەنانەت یانە ئیسپانییەکە دوو ئۆفەری پێشکەش کرد، بەڵام یانە فەرەنسییەکە ئۆفەرەکانی رەتکردەوە و ئامادە نەبوو گفتوگۆ لەبارەی فرۆشتنی مباپێوە بکات، کە هاوینی داهاتوو ئەو هێرشبەرە فەرەنسییە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت.
AM:11:21:06/12/2021
ئهم بابهته 5568
جار خوێنراوهتهوه